لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕێگریکردن لە دیاردەی بیرلێدانی نایاسایی، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن بە هاوکاری بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور، سێ هاووڵاتییان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانە لە سنووری ناحیەی زەڕایەن سەرقاڵی هەڵکەندنی بیری ئاو بوون بە شێوەیەکی نایاسایی بۆیە دەستگیرمان کردن.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و سەرجەم پارچەکانی، هەروەها ئۆتۆمبێلێکیش دەستی بەسەردا گیرا.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.