Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

 حه‌ماس : پلانی ئه‌مه‌ریكی بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوو بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس ئەو هەواڵانەیان رەتکردەوە کە باس لە پلانی ئەمەریکا دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەزە و چۆڵکردنی دانیشتوانەکەی و گۆڕینی بۆ ناوچەیەکی ئابوری و گەشتیاری، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوکرایەوە.

 

فەلەستینییەکانی کەرتی غەزە کە لە شەڕێکی ٢٣ مانگەدا به‌رده‌وامن، هەرچەشنە پلانێکیان بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەزە بۆ دەرەوەی خاکی غەزه‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1-9، باسم ناعیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس سەبارەت بەو پلانە ئه‌مه‌ریكییه‌ی کە لە میدیاکاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: دڵنیا بن "غەزە بۆ فرۆشتن نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد: غەزە شارێک نییە لەسەر نەخشە یان جوگرافیایەکی لەبیرکراو، بەڵکو بەشێکە لە زێدی گەورەی فەلەستینییه‌كان.

بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست:  گواستنەوەی سەرجەم دانیشتوانی کەرتی فەلەستینی بۆ دەرەوەی غەزە چاوه‌ڕوانكراوه‌، کە بۆ ماوەی دە ساڵ دەخرێتە ژێر چاودێری ئەمه‌ریکا بۆ ئەوەی بیگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری و ئابوری، هه‌روه‌ها ناوەندێک بۆ تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکە لە 38 لاپەڕە پێکهاتووه‌ و مەرجی ڕۆیشتنی "خۆبەخشانە"ی دانیشتووانی بۆ وڵاتێکی دیکە تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، یان بۆ ئەو ناوچانەی لەناو کەرتی غەزەدا هەیە کە سنووردارکراون و لە ماوەی ئاوەدانکردنەوەدا دیاریکراوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.