Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

نەخۆشخانەی پێشمەرگە: پزیشکە پسپۆڕەکان ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەی پێشمەرگە رایگەیاند، پزیشکە پسپۆڕەکانیان بۆ مانگی ئەیلوول ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن. بەگوێرەی خشتەیەک، پزیشکانی خولاو 24 کاتژمێر لە ئەرکدان بۆ حاڵەتی فریاکەوتن و رۆژانی دووشەممە و چوارشەممەش تایبەت کراون بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

رۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا خشتەی کارکردنی پزیشکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاو کردەوە.

نەخۆشخانەکە رایگەیاندووە، پزیشکانی پسپۆر بەپێی خشتەی راوێژکاریی رۆژانە، ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە پزیشکە خولاوەکان 24 کاتژمێر ئامادەن بۆ هەر رووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەموو رۆژانی دووشەممە و چوارشەممەیەک نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.