هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا سزا داراییه‌كان بسه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا،حكوومه‌تی ئێرانیش ده‌ڵێت: سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌بار ده‌بات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: حكوومه‌تی ئێران نیگه‌رانه له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دوای میكانیزمێك ده‌گه‌ڕێن تا درێژه به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان بده‌ن به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: وڵاتانی زلهێزی ئه‌وروپا بۆ سەپاندنەوەی سزاکان ده‌یانه‌وێت رێککەوتنه ئەتۆمییە مردووەکەی ساڵی 2015 زیندوو بكه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی ئێران راشیگه‌یاندووه: به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بدرێت كاره‌كانی ئاژانسی ئه‌تۆمیی كه له ئێرانن په‌كی ده‌كه‌وێت ، چونكه ئه‌و كاته هاوكارییه‌كان بۆ تیمه‌كان راده‌گرین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.