بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
پێشبینیش دەکات ڕۆژی سێشەممە، 26ـی ئاب، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب.
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.