Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 19:40

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە زیاتر لە 5 ملیۆن دیناری لە ناو پاسدا لە هاووڵاتییەک دزیبوو

100%

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناری لە جانتای هاووڵاتییەکدا دزیبوو  و لە پارکێک لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی شاردبوویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کەبڕی (پێنج ملیۆن و 60 هەزار) دیناری عێراقی لەجانتاکەیدا لەناو پاسدا لێیدزراوە کە ویستوویەتی قەرزی کارەبای پێ بداتەوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق توانییان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن. لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا، دەستگیرا بەسەر بڕە پارە دزراوەکەدا کە تۆمەتبار لە پارکێک لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی شاردبوویەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، تۆمەتبار (ک. س. ع) لەدایکبووی 1999، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (450) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.