ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ی ئاب، حه‌یده‌ر عه‌بودی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ڕایگه‌یاند، بڕیار وایه ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته فه‌ره‌نسا له‌وێش بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی ئابووری و ئه‌منیی.
عەبودی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، كە ئامانجی سەردانەكەی زه‌یدی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌جۆره‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، به‌تایبه‌تی پرسه ئابوورییه‌كان و ئه‌منییه‌كان.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ زیاتر گووتی : لەبارەی پرسی دانانی چەكی میلیشیاكان لە عێراقدا گفتوگۆی زۆرباش كراوە و پێشكەوتنی ئه‌رێنی هه‌بووه له‌و باره‌یه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: پێشنیازێك خراوەتە بەردەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە داوا كراوه ژمارەیەك راوێژكاری هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە، بەڵام به‌كۆی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشنیازەكە رەتكراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.