ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31ی ئاب، سه‌رۆكایه‌تيی كۆماری ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین، مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی تر، له دیداری لوتكه‌ی باسی ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه.
دیداره‌كه ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە قرغیزستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تیایدا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جه‌نگی ئێران و ده‌رهاوێشته‌كانی و جه‌نگی ئۆكراینا و ململانێكانی ناوچه‌كه ده‌خرێنه به‌ر باس.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه 10 سەرکردەیەی دیاری ناوچه‌كه بەشداری لوتکەکە دەکەن، ڤلادیمێر پووتین، شی جینپینگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، مەسعوود پزیشكیان، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕوسیا، پووتین لەگەڵ گەیشتنی بۆ قیرغیزستان لەگەڵ شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی کۆبووەتەوە.
له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە میانی دیدارێکی پزیشكیان لەگەڵ نارێندرا مودی ڕایگەیاندووه، درێژەدان بە شەڕی دژی ئەمریکا لە بەرژەوەندی تاران نییە، ئەوەش دوای هەڵگیرسانی نوێی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر گەرووی هورمز.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئێمە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ ڕێبازێکی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن، پێمانوایە بەردەوامیی شەڕەکە نە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە و نە لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌سعوود پزیشكیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە پێمان وایە چارەسەری کێشەکانی ئێستا لە گوتووێژ و هاوکاریدایە و هەموو تواناکان بۆ پێش‌گرتن لە تەشەنەسەندنی نائەمنیی و به‌رپابوونی شه‌ڕی وێرانكه‌ر ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.