وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نی رووسیا و ئۆكراینا گه‌ڕێكی تری پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی جه‌نگ به‌ڕێوه‌چوو كه ژماره‌یان 146 دیل بوو بۆ هه‌ردوولا .
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی بەرگریی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووه، رووسیا و ئۆکراینا هەریەکەیان 146 دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ پێكردووه به‌هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خاچی سوور.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا له‌سه‌ر سنووری نێوانیان ئه‌نجام دراوه و ته‌مه‌نی دیله‌كان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، ئەمەش وه‌كو دوایین زنجیرەی ئاڵوگۆڕکردنی دیله‌كانی جه‌نگ بووه له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.