ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی ئێران "ئیرنا" رایگەیاند: هێزەکانی ئێران لە میانەی ئۆپهراسیۆنێک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە شەش ئەندامی گرووپێکی سهر به ئیسرائیلیان کوشتووە.
ئهمڕۆ شهممه 23ی ئاب، ئاژانسی "ئیرنا" بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئێران بڵاویکردەوە: لە کاتی رووبهڕووبوونهوهی تووندی تەقە لەگەڵ گرووپێكی مهترسیدار لە پارێزگای سیستان-بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، شەش بەکرێگیراوی ئیسرائیل کوژراون و دووانی تریش دەستگیرکراون .
ئاژانسه ئێرانییهكه كه شوێن و وادهی وردی هێرشهكهی ئاشكرا نهكردووه رایگهیاندووه، ئامانجی ئەو گرووپە هێرشکردن بووه بۆ سەر ناوەندێکی ژیاری کە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی ئێران، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ئیرنا له راپۆرتهكهیدا ئهوهشی ئاشكرا كردووه: تیمی ئۆپەراسیۆنی سەرەکی گروپەکە لە حەوت تیرۆریستی بیانی پێکهاتوون، بەبێ ئەوەی رەگەزنامەیان دیاری بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووه له ئهنجامی رووبهڕوو بوونهوهكهدا، دوو ئەفسەری هەواڵگریی و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران برینداربوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.