حكوومه‌تی هیندستان رایگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی كاتیی ناردنی پۆسته له رۆژی دووشه‌ممه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا راده‌گرێت، به‌هۆی پچڕانی ئه‌و باجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه دروست بووه، هاوشێوه‌ی نموونه‌ی پۆسته‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپی.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 23ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەم هەنگاوەی حكوومه‌تی هیندستان لێخۆشبوونی سنووردار لەخۆ دەگرێت، هەفتەیەک پێش ئەوەی ئیدارەی ئەمه‌ریکا دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بکات بۆ لابردنی لێخۆشبوونی گومرگیی بۆ پارسێلی پۆستی کەم بەها.
لای خۆیه‌وه، وەزارەتی پەیوەندییەکانی هیندستان روونیکردووه‌توه: فەرمانی جێبەجێکردنی ئه‌م بریاره له مانگی رابردوودا دەرچووە و پێویستە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پۆست کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمه‌ریکاوە پەسەندکراون، ئەو پارەیە کۆبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "زۆرێک لە رێکارە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە پۆسته بازرگانییه‌كان و رێکارەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوەی کرێیەکان تا ئێستا پێناسە نەکراون".
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان ئاشكراشی كردووه: "کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بۆ ئەمه‌ریکا ناتوانن لە دوای 25ی ئابی 2025ەوە پارسێلی پۆستی وەربگرن، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ئامادەیی کارکردن و تەکنیکییەوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له رۆژی دووشه‌ممه به‌دواوه خزمەتگوزاری پۆستی هیندستان وەرگرتنی هەموو جۆرە کەلوپەلێکی پۆستی رادەگرێت کە بۆ ئەمه‌ریکا ره‌وانه بكرێت.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان راشیگه‌یاندووه: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلەکانی لێخۆش‌بوو بەردەوام دەبن لە وەرگرتن و گواستنەوە بۆ ئەمه‌ریکا، تاوەکو روونکردنەوەی زیاتر لەلایەنی گومرگی و پاراستنی سنوورەکانی ئەمه‌ریکا و خزمەتگوزاری پۆستی ئەمه‌ریکاوە ده‌درێت."
راگەیاندنی ئه‌م بڕیاره‌ی هیندستان، رۆژێک دوای رێوشوێنی هاوشێوەی خزمەتگوزاری پۆستەی ئەوروپا دێت كه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا گرتیانه‌به‌ر.
هاوكات، ئیدارەی دۆناڵد تره‌مپ دووپاتیکردەوە کە لێخۆشبوونی بێ باج بۆ پۆست و پاکێجە بچووکەکان کە دەچنە ناو ئەمه‌ریکاوە هەڵدەوەشێنێتەوە و لە 29ی ئابەوە کاری پێدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.