رۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی دانیمارک ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2026ـەوە، هەندێک لە قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی دەتوانن زیرەکیی دەستکرد لە تاقیکردنەوەی زارەکی زمانی ئینگلیزیدا بەکاربهێنن.
بەپێی بڕیارەکە، قوتابیان دەتوانن لە قۆناغی ئامادەکاریدا بۆ تاقیکردنەوە زارەکییەکە سوود لە زیرەکیی دەستکرد وەربگرن. دوای هەڵبژاردنی بابەتێک هەر قوتابیێک کاتژمێرێکی بۆ ئامادەکاری پێدەدرێت کە لەو ماوەیەدا ڕێگەی پێدەدرێت هەموو ئامرازەکان بەکاربهێنێت، بە زیرەکیی دەستکردی بەرهەمهێنەریشەوە (generative AI) کە پێشتر ڕێگەپێدراو نەبوو.
دانیمارک، کە لە ساڵی 2008ەوە ڕێگەی بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە تاقیکردنەوەکاندا داوە لەژێر چاودێریدا، هەوڵدەدات لە چوارچێوەیەکی پێشکەوتندا هانی گەشەی دیجیتاڵی بدات لە پرۆسەی فێربووندا.
ماتیاس تیسفای وەزیری پەروەردە، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێمە ئەم تاقیکردنەوانە دەستپێدەکەین بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگییەکی گونجاو بۆ قوتابیان لە هەردوو جیهانی ئاسایی و دیجیتاڵیدا گەشە دەکەن، ئێمە بە باشترین شێوە ئامادەیان دەکەین بۆ ژیانی دوای قوتابخانە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.