Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 11:09

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکە هەیە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکە هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری پڕوشکەباران لە ناوچە جیاجیاکان. لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزاییەکان، ئەگەری نمەباران و هەورەتریشقە لە هەندێک کاتدا هەیە.

بۆ سبەی دووشەممە 31ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک، کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرما بە بڕی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 40 37
سلێمانی 39 36
دهۆک 39 36
هەڵەبجە 42 38
زاخۆ 39 37
چەمچەماڵ 41 38
ئاکرێ 41 39
پیرمام 37 35
گەرمیان 44 42
حاجی ئۆمەران 28 26

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.