Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 23:25

ئاماری قوربانییانی لافاوەکەی نیپاڵ و چین بۆ 750 گیانلەدەستدان بەرزبووەوە

100%

دەستەی بەڕێوەبردنی بارودۆخی فریاگوزاری لە نیپاڵ، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئاماری قوربانییانی ئەو لافاوە وێرانکەرانەی کە ڕۆژی چوارشەممە باکووری نیپاڵی لە نزیك سنوورەکانی چین گرتەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 734 گیانلەدەستدان و 2498 بێسەروشوێن.

هاوکات لەسەر خاکی چین، میدیا فەرمییەکان بڵاویان کردەوە کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هەمان لافاوەوە گەیشتووەتە 16 کەس، لە کاتێکدا 546 کەسی دیکە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.

بەوپێیەش، کۆی گشتیی قوربانییانی ئەم کارەساتە سروشتییە لە هەردوو وڵات گەیشتووەتە 750 گیانلەدەستدان، هەروەها چارەنووسی 3044 کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بەنادیاری ماوەتەوە. تیمەکانی فریاگوزاری لە هەردوو وڵات بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا، هەرچەندە بەهۆی سەختیی ناوچەکە و وێرانبوونی ڕێگەوبانەکان، کارەکانیان بە سستی بەڕێوە دەچێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.