Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 12:14

مێسی سۆپەر هاتریک تۆمار دەکات و ئینتەر میامی بە 7 گۆڵ مۆنتریالی تێکشکاند

100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی مۆنتریال بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 7-1 لێی بردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 22ـی خولی ئەمریکیدا.

یارییەکە بە گۆڵێکی کاسیمیرۆی بەڕازیلی بۆ ئینتەر میامی لە خولەکی 20 دەستی پێکرد، بەڵام فابیان هێربێرز لە خولەکی 37 ئەنجامەکەی بۆ مۆنتریال یەکسان کردەوە. پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم، لیۆنێل مێسی لە خولەکی 40 گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و تیپەکەی پێشخست، پاشان لە سەرەتای گێمی دووەم و لە خولەکی 52 گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی زیاد کرد.

دواتر مێسی لە خولەکی 80 گۆڵی چوارەمی بۆ لویس سوارێزی هاوڕێی دروست کرد، پاشان لە خولەکی 83 خۆی گۆڵی پێنجەمی تۆمار کرد. لە خولەکی 89 ئەلیکساندەر شۆ گۆڵی شەشەمی بۆ میامی تۆمار کرد، لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی 90+6ـدا مێسی گۆڵی حەوتەمی تۆمار کرد و بەوەش سۆپەر هاتریکـی لە یارییەکەدا تەواو کرد.

بەو ئەنجامە، ئینتەر میامی کۆی خاڵەکانی بۆ 42 خاڵ بەرز کردەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی خولی ئەمریکیدا جێگیر بوو، لە بەرامبەردا یانەی مۆنتریال بە 21 خاڵ لە پلەی 14ـی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.

لیۆنێل مێسی سەرەڕای تەمەنی، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی نوێ، بەمەش جارێکی دیکە توانای خۆی بۆ ڕکابەری لە بەرزترین ئاستدا دووپات کردەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.