سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند؛ "پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه".
رۆژی هەینی 22ـی ئاب، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لە سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان کرایەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.