بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی هەینی، 22ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات شەممە، 23ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی، 22ـی ئاب.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.