لە دوای پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی سلێمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد پێکدادانەکان ڕابگیرێن و کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێن.
ڕۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: " ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەستبەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و ڕێبە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.