Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 06:07

ئەمریکا زنجیرەیەک گەمارۆی نوێی خستە سەر کەرتی نەوتی ئێران

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر 8 کەشتیی نەوتهەڵگر و 13 کۆمپانیای نشتەجێی هۆنگ کۆنگ، چین، ئیمارات و دورگەکانی مارشال.

ئۆفیسی کۆنترۆڵی داراییەکان کە سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە ڕایگەیاند گەمارۆی خستووەتە سەر هاووڵاتیی یۆنانی، "ئانتۆنیۆ مارگاریتیس" و تۆڕی کۆمپانیاکانی و هەشت کەشتی کە هەموویان لە هەناردەکردنی نەوتی ئێراندا دەستیان هەبووە بەمەش هەناردەکردنی نەوتی ئێران زیاتر لە ڕابردوو تووشی ئاستەنگ دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم کەسە لە کۆمپانیاکان و کەشتییەکانی خۆی بۆ گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی ئێران کەڵکی وەرگرتووە و داهاتی فرۆشتنی ئەو نەوتەش بۆ بەرنامە سەربازییەکانی ئێران تەرخان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری خەزێنەی ئەمریکاش ڕایگەیاند "گەمارۆخستنە سەر مارگاریتیس و تۆڕی کۆمپانیا و کەشتییەکانی، توانایی ئێران بۆ دابینکردنی بودجە بۆ بەرنامە سەربازییەکانی و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لاواز دەکات".

جەختیشی کردەوە "وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سوورە لەسەر ئەوەی هەموو ئەو کەسانەی هاوکاریی ئێران دەکەن و لەم ڕێگایەوە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکەن، ناچار بە وڵامدانەوە بکات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.