عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ڕاگرتنی پشکنینەکانی دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت "بەتەواوی کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" بهێنێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه 20ی ئاب، لهمیانی چاوپێكهوتنێكی ئاژانسی هه واڵی فه رمی ئێران (ئیرنا)، عهباس عێراقچی وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند: گەڕانه وه ی پشکنهرانی ئاژانسی نێوده وڵه تیی وزەی ئەتۆمی بۆ ناوچه ئهتۆمییهكانی ئێران به نده به بڕیارێکی ئه نجوومه نی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
زلهێزەکانی رۆژئاوا و ئیسرائیل، ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا دەگەڕێت، لە کاتێکدا تاران ئەوە رەت دەکاتەوە.
مانگی ڕابردوو ئێران بەشێوەیەکی فەرمی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد، بە ئاماژەدان بە شکستی ئاژانسەکە لە ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو.
وهزیری دهرهوهی ئێران ئهوهشی خستهڕوو: له ئێستادا ناتوانن بە تەواوی کۆتایی بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکە بهێنین، روونی کردەوە کە گۆڕینی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر له باشووری ڕۆژئاوا دەبێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و پێویستی بە ئامادەبوونی پشکنەران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە: گەڕانەوەی پشکنەرەکان بەپێی یاسایەک کە له پەرلەمان دەرچووە، بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، مومکین دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.