ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی، لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەیاندا له ئه‌لاسكا، تاوتوێی رێگاکانی کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ئۆکراینایان "لەسەر بنەمای دادپەروەرانە" کردووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئاب، لە لێدوانێکیدا بۆ بەرپرسانی باڵای مۆسکۆ رۆژێک دوای کۆبوونەوەکە لە ئەلاسکا، پووتین جەختی لەوە کردەوە کە لوتکەکە لەگەڵ ترەمپ لە کاتی خۆیدا و زۆر بەسوود بووە، بۆ هه‌نگاونانی زیاتر بۆ هاتنه‌كایه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و قسانه‌ی پووتین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی رووسیا لەلایەن كۆشكی کرێملنەوە به فه‌رمی بۆ میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان بڵاوکراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.