Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 12:31

لە کەرکووک کەسێک برازاکەی خۆی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکووک، پیاوێک بە چەقۆ برازاکەی خۆی کوشتووە و لە ڕووداوەکەدا ئافرەتێکیش بریندار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاب، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری "کوردستان تیڤی" ڕاگەیاند، لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکووک، پیاوێک بە چەقۆ برازاکەی خۆی کوشتووە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، بکوژەکە ناوی (س. ح. ع)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1973ـیە، کوژراوەکەش ناوی "پشتیوان محەمەد حسێن"ـە و لەدایکبووی ساڵی 1993ـیە.

بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە کە مامی کوژراوەکەیە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر برازاکەی و کوشتوویەتی، هەروەها ئافرەتێکیش لە ئەنجامی شەڕەکەدا بریندار بووە.

 پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی عرووبە توانیویانە تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر بکەن.

سەرچاوەکە دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. تەرمی کوژراوەکەش بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک گواستراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.