پێشبینی دەكرێت لە سبەی پێنجشەممەوە وردە وردە پلەكانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە بچن و شەپۆڵ و گەرمای بەتینی هاوین كۆتاییان پێ بێت.
ریاز قورەیشی كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە رایگەیاندووە: ئیتر لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆڵەكانی گەرمای سەرووی 50 پلەی سیلیزی لە عێراق كۆتاییان پێ دێت.
راشیگەیاندووە: وردە وردە پلەكانی گەرما بەتایبەت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق روو لە دابەزین دەكەن و كەشوهەوا بەرەو فێنكبوون دەچێت بەتایبەت لە شەواندا.
ئاماژەی بەوەشداوە: سەبارەت بە پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كەشوهەوا گۆڕانكاری بەخۆیانەوە دەبینن و رادەی شێ بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.