Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 22:06

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە روونكردنەوەیەكدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لە فێڵی چەند كەسانێك كە بەناوی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و چاودێری كۆمەڵایەتی پەیوەندی بە خەڵكەوە دەكەن.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت "ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی".

هەروەها رایدەگەیەنێت "لە پەیوەندییەكاندا داوای ناردنی كارتی نیشتمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت دەكەن، دواتریش بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكەن و داوای كارتی مۆبایل و تحویل كردنی دەكەن".

ئاماژە بەوەش دەكات "بەداخەوە بەهۆی ئەم فێڵەوە ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندبوونەتەوە".

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەروەها رایدەگەیەنێت "لێرەوە بە هەموولایەك رادەگەیەنین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن، پەپێچەوانەوە وەزارەتمان لە كاتی پێویستدا لە ڕێگە فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاو دەكاتەوە".

جەختیش دەكاتەوە كە "بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەم گرووپانەش رێكاری یاسایی دەگرینەبەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.