بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، 13ـی ئاب، بەڕیوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات پێنجشەممە، 14ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە،13ـی ئاب.
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 48 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.