لە گوندێکی حەویجە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ کارەبا گرتی و بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 12ی ئابی 2025، گەنجێکی تەمەن 31ساڵ بەناوی "سایر جاسم" کە لە ناو ماڵێکی گوندی حەلوات سەرقاڵی چاککردنەوەی کارەبا بووە، تەزوی کارەبا گرتوویەتی و بەر لەوەی بگات بە نەخۆشخانە گیان لەدەست داوە.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەو گەنجە باوکی دوو منداڵ بووە و تەرمەکەی، دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە، رەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.