Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 04:04

نەتانیاهۆ: ئیسرائیل ڕێگە بە کۆچکردنی دانیشتووانی غەزە دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، رێگە بە هاووڵاتییانی مەدەنی دەدەین غەزە جێبهێڵن لە کاتی شەڕدابێت یان دوای شەڕ.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی "ڕێگە دەدات" بەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ دەرەوەی وڵات.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی نێودەوڵەتی "i24 News"، کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری کۆچکردنی خەڵکی غەزە بۆ دەرەوە، نەتانیاهۆ لە وەڵامدا وتی: "ئەم بابەتە لە هەموو ململانێیەکدا ڕوودەدات." هەروەها گوتی: "ئێمە ڕێگەی پێدەدەین، هەم لە کاتی شەڕەکاندا و هەم لە دوای شەڕەکانیش."

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پلانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر شاری غەزە و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی بەردەوامە. نەتانیاهۆ پێشتریش ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئیسرائیل ئامانجی ئاوارەکردنی دانیشتووانی غەزەیە بۆ وڵاتانی دیکە لە ڕێگەی "کۆچی خۆبەخشانە".

لە لایەکی دیکەوە، نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجیان داگیرکردنی غەزە نییە، بەڵکو ئازادکردنیەتی لە دەستی حەماس و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچەکە.

ئەم سیاسەتە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە و هەندێک لایەن نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی گۆڕانکاری دیمۆگرافی و چارەنووسی دانیشتووانی مەدەنی لە ناوچەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.