Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 09:42

حکوومەتی ئیسپانیا 44 منداڵی لە غەزە گواستەوە بۆ وڵاتەکەی

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئیسپانیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی بریندارانی کەرتی غەزە 44 منداڵ و خێزانەکانیانی گواستەوە ئیسپانیا و دەڵێت، ئەو 44 خێزانە دەتوانن داوای مافی پەنابەرێتی بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئابی 2025،حکوومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، 44 منداڵی بریندار و نەخۆشی لە کەرتی غەزەوە گواستۆتەوە بۆ وڵاتەکەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەت، لەگەڵ ئەو منداڵانەدا نزیکەی 100 کەس لە کەسوکاریشیان گواستراونەتەوە. منداڵەکان و خێزانەکانیان بەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسپانیادا دابەشکراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دەتوانن داوای مافی پەنابەری بکەن.

ئەم هەنگاوە لەلایەن حکوومەتی ئیسپانیاوە دێت کە یەکێکە لە دەنگە ڕەخنەگرە سەرەکییەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە.

ئیسپانیا راشی گەیاند ئەو 44 منداڵە و خێزانەکانیان دەتوانن داوای مافی پەنابەری بکەن ئەگەر خۆیان بیانەوێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.