Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 12:36

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: ئەمشەو بۆڕی ئیفراز سێ چاك دەكرێتەوە و ئاو دەدرێتەوە بە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاوی ئیفراز سێی هەولێر بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون شكا، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت "ئەمشەو بۆڕییەكە چاك دەكرێتەوە و بەیانی ئاو دەدرێتەوە بە هاووڵاتییان".

ڕابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر لە ئەنجامی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ شكا.

راشیگەیاند: دوای شكانی بۆڕییەكە، راستەوخۆ و دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە کارکردن كرد لە شوێنی شکانی بۆڕییەکە.

ڕابەر حوسێن هەروەها رایگەیاند: تاوەکو ئێستا کارکردن لەسەر شوێنی شکانی بۆڕییەکە لەلایەن تیمەكانەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەشی دا: ئەمشەو کارەکانی چاککردنەوە تەواو دەبێت و بۆ بەیانی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەشان لە شاری هەولێر.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ یەکێکە لە پڕۆژەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر کە 40%ی گەڕەکەکانی شاری هەولێر سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان ئاوی ئیفراز سێیە.

هەولێر / ئالان ئەحمەد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.