Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 01:58

ئێران بە گومانی قاچاخی سووتەمەنی دەست بەسەر کەشتییەکی بیانیدا ده‌گرێت

کوردستان TV
100%

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، پۆلیسی ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە بە گومانی قاچاخی سوتەمەنی لە ئاوەکانی کەنداو و 17 كه‌سی له‌ تیمی ئەندامانی کەشتییەکەش دەستگیرکردووە.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی ئاب، ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئیسنا) بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، پاسەوانانی ده‌ریایی سنووری پارێزگای هورمزگان توانیوویانه‌  دەست بەسەر کەشتییەكی نەوتهەڵگری فۆنیکسدا بگرن کە ئاڵای وڵاتی سێیەمی هەڵکردووە، لەکاتێکدا لە سنووری ئاویی خاکی ئێراندا ده‌ركه‌وتووه‌.

هێزەکانی ئێران بەردەوام دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییانە ڕادەگەیەنن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سووتەمەنی لەم ناوچەیەدا به‌ رێگه‌ی ئاوی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێگه‌پێدانی یاسایی دەگوازنەوە.

ئاژانسی "ئیسنا" ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه‌ پۆلیسی ده‌ریایی ئێران زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی دۆزیوەتەوە و 17 تۆمەتباریشی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ئه‌ندامی تیمی كه‌شییه‌كه‌ بوونه‌ بەبێ ئەوەی رەگەزنامەیان ئاشكرا بكات.

قاچاخی سوتەمەنی لە ئێراندا کێشەیەکی دووبارەبووەوەیە، لە مانگی تەمموزی ئه‌مساڵیشدا دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا گرت لە دەریای عەرەبی، کە گومانی قاچاخی لێکرابوو و  دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنی هه‌ڵگرتبوو.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.