Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 17:32

لە شنگال ئافرەتێك ئۆتۆمبێل لێی دەدات و گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

رۆژی دووشەممە 11ـی ئابی 2025، لە سنووری ناوچەئ سنوێ سەر بە قەزای شنگال لە گوندی بۆرەک ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئافرەتێکی بەتەمەندا دەکێشێت و دەست بەجێ گیانلەدەست دەدات.

رووداوەکە لەبەردەم چواڕیانێکدا و لەبەردەم ترافیک لایت بووە،  بەگوێرەی گوتەی ئەو شایەتحاڵانەی لە رووداوەکە نزیک بوون شۆفێرەکە خواردنەوە کحولیەکانی بەکار هێناوە.

دوای رووداوەکە خانەوادەی ئەو ئافرەتە لەگەڵ شۆفێرەکە دەبێتە دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوانیان دواتر لەلایەن ئاسایشی ناوچەکە کۆنترۆڵ کرا و شۆفێرەکەش پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بردراوەتە نزیک ترین بنکەی پۆلیسی ئەو شارە.

ئەم رووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە گوایە شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنە،اڵە روویداوە بەڵام ئەم هەواڵانە راستنین و هۆکاری شەڕەکە بەهۆی خۆکێشان بەو ئافرەتەدا بووە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.