ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاب، وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی كاتیی سووریا رایگه‌یاند، لێپرسینەوە لەو کەسانە ده‌كرێت کە تێوەگلاون لە کوشتنی کەسێکی بێ چەک لەناو نەخۆشخانەی سەرەکی سویدە لە کاتی ئەو توندوتیژییەی مانگی رابردوو لە پارێزگاکەدا سەریهەڵدا.
ئەم رووداوە دوای ئەوە هات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تیایدا چەکدارێك بە جلوبەرگی سەربازی له‌به‌ره كه جلی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سوه‌یدا راستەوخۆ تەقە له كه‌سێكی بی چه‌ك ده‌كات و بی باكانه له‌پێش چاوی هه‌مووان ده‌یكوژێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ، وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی كاتیی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەم کارە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین و به دڵنیاییه‌وه تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی ره‌فتاره‌كه‌یان وەربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی كاتیی سووریا عەبدولقادر ئەلتەهان یاریدەدەری کاروباری ئەمنی راسپارد بۆ ئەوەی راستەوخۆ سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان بکات بۆ دڵنیابوون لە دەستنیشانکردنی تاوانباران و دەستگیرکردنیان بە زووترین کات.
لای خۆیه‌وه، روانگەی سووریا کوشتنەکەی بە "ئیعدامێکی مەیدانی ترسناک" وەسف کردووە کە لەلایەن كارمه‌ندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ ئەنجامدراوە به جلوبه‌رگی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو، بەهۆی تائیفەگەرییەوە پارێزگای سویدا رووبه‌ڕووی پێکدادانێكی خوێناوی بووە وه کە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی دروز هه‌بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.