Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

کێشەیەکی تەکنیکی بووە هۆی دواکەوتنی زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "یونایتد ئێرلاینز"ی ئەمریکی، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیی کتوپڕەوە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرجەم گەشتەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگرت. ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی زیاتر لە هەزار گەشت و هەڵوەشاندنەوەی دەیانی تر، کە کاریگەری لەسەر هەزاران گەشتیار دروست کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئاب، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "یونایتد ئێرلاینز"ی ئەمریکی، ڕایگەیاند: بەهۆی "کێشەیەکی تەکنیکییەوە" گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکانی دەرچوون ڕاگیراوە. یونایتد داوای لێبوردنی لە گەشتیاران کرد و ڕایگەیاند: "سەلامەتی، لە پێشینەی کارەکانماندایە و لەگەڵ گەشتیارەکانمان کار دەکەین بۆ گەیاندنیان بە شوێنی مەبەست."

ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا (FAA) فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کاتیی گەشتەکانی کۆمپانیاکە تا دڵنیابوونەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکە. ڕاگرتنەکە فڕۆکەخانە گەورەکانی وەک نیوارک، سان فرانسیسکۆ، شیکاگۆ، دێنڤەر و هیوستنی گرتەوە.

یونایتد ئێرلاینز جەختیشی کردەوە کە تێچووی مانەوە لە هۆتێل و ژەمە خواردنەکان بۆ ئەو گەشتیارانە دابین دەکات کە بەهۆی ئەم کێشەیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.