Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:58

جێبەجێکردنی بڕیاری ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر 70 وڵات  دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

فەرمانی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیاد کردنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەی کەلوپەلی 70 وڵات کەوتە بواری جێبەجێکردن و باجی گومرگیی سەر ئەم وڵاتانە کە پێشتر 10٪ بوو، بۆ ٪15 تا 50٪ زیاد دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025،  سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال نووسی: "نیوەشەوە و ملیاران دۆلار لە باجی گومرگی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان دادەڕژێ". وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ڕەنگە داهاتی ساڵانەی ئەمریکا لە ڕێگای زیادکردنی ئەو باجانە بگاتە 300 ملیار دۆلار.

پێشتر بڕیار بووو فەرمانەکەی ترەمپ ڕۆژی هەینیی ڕابردوو جێبەجێ بکرێت بەڵام کۆشکی سپی رایگەیاند جێبەجێکردنی فەرمانەکەی بۆ 7ی ئاب دوا خستووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند بە پێی ئەو فەرمانە، باج لەسەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و ژاپۆن و کۆریای باشوور، بۆ 15٪ بەرز بووەتەوە. بریتانیا، ڤیەتنام، ئەندونیزیا، پاکستان و فیلیپین، لە نێوان 10٪ تا 20٪ باجیان خراوەتە سەر. باجی هیندستان بۆ 25٪ بەرز بووەتەوە و باج لەسەر برازیل گەیشتووەتە 50٪. 
عێراقیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بڕیارەکەی ترەمپ دەیگرێتەوە و باج لەسەر کەلوپەلەکانی عێراق لە 10٪ بپ 35٪ بەرز دەبێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.