دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرگیی زیاتری لەسەر کەلوپەلی هیندستان کرد بەهۆی کڕینی نەوتی رووسیا لەلایەن هیندستانەوە، ئەمەش چەند رۆژێک پێش ئەوەی باجه گومرگییه‌كان بچنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئاب، ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا " سۆشیاڵ تروس" رایگەیاندووە، هیچ هه‌وڵێك له‌پێناو به‌هێزكردنی هێزی سه‌ربازی و به‌رگریی رووسیا نابێت سه‌ربگرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش من بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو باجانە زیاد دەکەم کە هیندستان دەیدا بە ئەمه‌ریکا، ئه‌ویش به‌هۆی كرینی نه‌وتی رووسیا.
ترەمپ باجی 25%ی بەسەر هیندستاندا سەپاند، هەروەها "غەرامە"ی دیارینەکراوی بۆ کڕینی چەک و نەوتی نیودەلهی لە رووسیادا سەپاند.
ئەو باجە نوێیەی کە بەسەر هیندستاندا سەپێنراوە، کەمێک کەمترە لەوەی لە مانگی نیساندا راگەیەندرا، بەڵام زیاترە لەو باجانەی کە بەسەر وڵاتانی دیکەی ئاسیادا سەپێنراوە کە پێشتر رێککەوتنی بازرگانییان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامداوە.
هیندستان کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهانە، یەکێک بوو لە یەکەمین وڵاتە ئابوورییە گەورەکان کە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ کەوتە دانوستانی بازرگانییەوە.
له‌و باره‌یه‌وه تا ئێستا هیندستان هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پیشان نه‌داوه، ئایا له كڕینی نه‌وتی رووسیا ده‌وه‌ستێ یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.