Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:03

نەتانیاهۆ: بەفەرمیناسینی دەوڵەتی فەلەستین دیارییە بۆ حەماس

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەخنەی لە بڕیاری سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ بە فەرمیناسینی دەولەتی فەلەستین گرت و ڕایگەیاند ئەم کارە دیارییەکە بۆ حەماس.

ڕۆژی هەینی، 25ی تەمووزی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند بڕیاری ئیمانۆئێل ماکرۆن سەبارەت بە بەفەرمیناسینی دەوڵەتی فەلەستین، بوار بۆ دەستوەردانی زیاتری ئێران و بەهێز کردنی هێزە بەوەکالەتەکان خۆش دەکات و مەترسییە بۆ سەر بوون و مانەوەی ئیسرائیل.

بە گوتەی نەتانیاهۆ: "دروستبوونی دەوڵەتی فەلەستین بوار بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل خۆش دەکات لەبەر ئەوەی فەلەستینییەکان نایانهەوێ دەوڵەتێکیان لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل هەبێت، بەڵکوو دەخوازن دەوڵەتێک لە جێی دەوڵەتی ئیسرائیل دروست بکەن.

گوتیشی ئێمە بڕیاری بەفەرمیناسینی دەوڵەتی فەلەستین لە تەنیشت ئیسرائیل لە پاش کوشتاری بە کۆمەڵەی 7ی ئۆکتۆبەر، بە توندی ئیدانە ئیدانە دەکەین.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە نامەیەکدا بۆ مەحموود عەبباس، سەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند، فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی دەناسێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.