به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی زۆری سیسته‌می به‌رگریی ئێران به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل ، ئێران له ئێستادا سیسته‌می نوێی به‌رگریی خستووه‌ته‌كار له ناوچه جیاوازه‌كانی و له شوێنی سیسته‌مه كۆنه‌كه جێگیریی كردوون،به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئیرانیش ده‌ڵێت، سیسته‌كه له‌ناوخۆی ئێران دروست كراوه و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌هێزه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ته‌مووز، ئاژانسی "ئێرنا "ی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی زیان پێكه‌وتنی به‌شی زۆری سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئێران له‌شه‌ڕی ئیسرائیل، ئێستا سیسته‌كه نوێكراوه‌ته‌وه و له ناوچه جیاوازه‌كان جێگیر كراوه به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوو تر له‌وانی پێشوو.
ئاژانسی ئێرنا له زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئێران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سیسته‌مه‌كه سیستمی به‌هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بەرگریی ئاسمانی "باوەر 373" و "خورداد 15 " لەخۆدەگرێت، کە لە ناوخۆدا به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوو دروستكراون بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و فڕۆکە دیزاین کراوه‌كان.
لای خۆیه‌وه ، مەحمود موسەوی، جێگری سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاژانسی ئێرنای راگه‌یاندووه، ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی توانای بەرگریی ئێرانی دا، لەم شەڕەدا بەشێک لە سیستمە بەرگرییەکان زیانیان بەرکەوت، بەڵام بەهۆی هەوڵی هێزە چەکدارەکان سیستمە زیانلێکەوتووەکان بە سیستەمی نوێ گۆڕدرا و لە شوێنی پێشوەختەدا جێگیرکران.
لە ماوەی شەڕی 12 رۆژی شه‌ڕدا، ئیسرائیل سه‌ركه‌وتووانه سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئێرانی بڕی و دامەزراوە ئەتۆمیی و سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی کردە ئامانج و بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەو زانایانەی کە کاریان بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرد کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.