باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له به‌غدا، له ڕاگه‌یێندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه درۆنیانه ده‌كات كه له ماوه‌ی ڕابردوودا كراونه‌ته سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و زیانگه‌یاندن به ئابووریی وڵات ناوده‌بات.
ئەمڕۆ هەینی 18ـی تەمووز، باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له به‌غدا له ڕاگه‌یێندراوێكی فه‌رمیدا، نیگه‌رانیی قووڵی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه درۆنیانه‌ی ئه‌م دواییه ده‌ربڕی كه ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج.
له ڕاگەیێندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیادا هاتووه: "بریتانیا هێرشه درۆنییه‌كانی ئه‌م دواییه له سه‌رانسه‌ری عێراق، له‌نێویاندا به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه ده‌كات."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "ئەم هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر سەلامەتیی خەڵکی سڤیل و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووریی عێراق و زیانگەیاندن بە سەقامگیریی عێراق."
له كۆتایی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا، بریتانیا داوا له حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌كات كه ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بكات و لێپرسینه‌وه‌ی جددی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانیاندا بكات و بیانخاته به‌رده‌م دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.