Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 02:46

كۆشكی سپی بارودۆخی تەندروستی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی نەخۆشكەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بڵاو كردەوە، لە هەمانكاتدا جەختی كردەوە كە نەخۆشییەكەی مەترسیدار نییە.

كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ نەخۆشە و گرێی لە بەشی خوارەوەی قاچەكانی لە نزیك پاژنەیی پێی، دروست بووە.

دەشڵێت "پشكنین بۆ گرێیەكان كراوە و دەركەوتووە كە مەترسیدار و شێرپەنجەیی نین".

ئاماژە بەوەش دەكات "ئێستا بارودۆخی سەرۆك ئاساییە و كاروبارەكان بەشێوەی رێكوپێك و ئاسایی ئەنجام دەدات".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.