Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

دەركەوتنی پەڵە لەسەر دەستەكانی دۆناڵد ترەمپ دووبارە مشتومڕی دروستكردۆتەوە

کوردستان TV
100%

دەركەوتنی پەڵە لەسەر دەستەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا مشتومڕی ناجێگیری تەندروستی سەرۆكی دروستكردووەتەوە، لەبەرامبەریشدا كۆشكی سپی جەخت دەكاتەوە كە پەڵەكان بەهۆی زۆری تەوقەكردنەوەن.

میدیاكانی ئەمریكا دووبارە دەركەوتنی پەڵەی رەنگ زەرد لەسەر دەستەكان ترەمپیان كردووەتە بابەت و بڵاویان كردەوە، جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەرچەندە هەوڵدراوە بە بۆیە و دەرمان پەڵەكان لاببرێن، بەڵام لە چاوپێكەوتن و بۆنە فەرمییەكان بە ئاشكرا دەردەكەون و ناشاردرێنەوە.

گومان دەكرێت ترەمپی تەمەن 79 ساڵ كێشەی تەندروستی هەبێت و هەوڵ بدرێت لە خەڵك بشاردرێتەوە، بەڵام كۆشكی سپی هەموو ئەو گومانانەی رەت دەكاتەوە.

ئەمە یەكەمجار نییە پەڵە لەسەر دەستی ترەمپ دەربكەوێت و پێشتریش چەند جاری دیكە پەڵەكان بینراون و كراونەتە بابەتی رۆژنامە و میدیاكان.

كارۆلین لیڤیت سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی لەبارەی ئەم گومانانە، رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ تەندروستی زۆر باشە و هیچ كێشەیەكی نەخۆشی یاخود خراپی باریی تەندروستی نییە.

گوتیشی: دەركەوتنی ئەم پەڵانە لەسەر دەستی سەرۆك، بەهۆی زۆری تەوقەكردنەوەیە لەگەڵ ئەو سەرۆك و سەركردە و هاووڵاتییانەی رۆژانە سەردانی دەكەن.

پێشتریش رۆژنامەی (تایمز)ی ئەمریكی لەبارەی دەركەوتنی ئەم پەڵانە پرسیاری لە ترەمپ كردبوو، ئەویش پێی گوتبوون كە لە ئەنجامی تەوقەكردن لەگەڵ هەزاران كەسەوە دروستبوون.

وێنە: شوێنی دەركەوتنی پەڵەكان لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.