Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

بۆ یه‌كه‌مجار ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری له‌‌ 72 كاتژمێردا ده‌گاته‌ ‌20 گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر بە شێوەی تاقیکاری بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەردرایەوە و دەگاتە 20 گەڕەک و شوێنی شاری هەولێر کە دەکەونە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و بەستنەوەی تۆڕە لاوەکییەکان بە هێڵە سەرەکییەکانەوە، ئەمڕۆ قوفڵەکانی ئەو گەڕەکانە کراونەتەوە.

پرۆسەکە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە دەرەوەی بازنەی 120 مەتری، لە گەڕەکی تووڕەقەوە دەستپێدەکات و شەقامی مەخموور و شەقامی کەرکووک تاوەکو شەقامی کۆیە دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەردانەوەی ئاوەکە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بە شێوەی تاقیکاری دەبێت تاوەکو هاوسەنگی لە تۆڕەکاندا دروست دەبێت و تیمەکانیش بەردەوام چاودێریی پرۆسەکە دەکەن.

ئەو گەڕەکانەی ئاویان پێدەگات بریتین لە:

تووڕەق، مامزاوا، سەرکارێز، قەتەوی، میرزا ئەحمەد، نازماوە، گرد محه‌مه‌د، ژیان، قەرەبووی ژیان، گردەرەشە، قەرەبووی تۆبزاوا، ئاسوودە، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زیلان، 5ـی حسارۆك، گەلاوێژ، هاوکاری و بێرکۆتی نوێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.