Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: كه‌میی سووته‌مه‌نی له‌ غه‌زه‌ رێگره‌ له‌ دروستكردنی نان بۆ ملیۆنان كه‌س

کوردستان TV
100%

به‌رنامه‌ی خۆراكی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، کەمیی سووتەمەنی لە کەرتی غەززە وای كردووه‌ كه‌ ملیۆنان كه‌س رووبه‌رووی برسییه‌تی ببنه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانیان بكات.

 

ئاژانسی هه‌والی "فرانس پرێس" ئه‌مڕۆشەممە، 12ـی تەممووزی 2025بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌زگای خۆراكی سه‌ر به‌  نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه‌: "کەمیی سووتەمەنی لە کەرتی غه‌زه‌، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ملیۆنان هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی. چونکە، زۆربەی نانەواخانەکان، کە نان بۆ زیاتر لە 2 ملیۆن کەس دابین دەکەن، لەبەر نەبوونی سووتەمەنی، داخراون."

لە راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "بەبێ دابینكردنی سووتەمەنیی پێویست، هەوڵە مرۆڤایەتییەکان بۆ هاوکاریی دانیشتوانی غەززە بێ ئاكام ده‌بێت".

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت: بەشی لەدایکبوون و منداڵانی کۆرپە و چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەکانی سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ ته‌واو پەکیان کەوتووە. ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پێویست لەکار کەوتوون و کەس فریای نەخۆش و برینداران ناکەوێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوەش دەکاتەوە، "بەبێ سووتەمەنی، نانەواخانە و چێشتخانە گشتییەکان چی دیکە ناتوانن نان و خواردن بۆ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتوان ئامادە بکەن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی برسییه‌تی زیاتر كردووه‌".  

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری به‌ په‌له‌ ده‌دات له‌وه‌ی كه‌  دەبێ بە زووترین کات بڕی پێویستی سووتەمەنی بگەیەنرێتە کەرتی غه‌زه‌ ،ئه‌وه‌ش له‌پێناو كاركردنی نانه‌واخانه‌كان و په‌كنه‌كه‌وتنیان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.