Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق :پێداچوونه‌وه‌ی زانیاریی و داتای دەنگدەران ده‌ستی پێكردووه‌  

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان له‌ عێراق رایگه‌یاند، قۆناغی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریی و  داتای ده‌نگده‌رانی كۆن و ته‌مه‌نی تازه‌ له‌ كۆمسیۆن ده‌ستی پیكردووه‌ .

  
جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران و خستنەڕووی داتای تەمەنی نوێ دەستیپێكرد، ئاماژەی بەوەشكردووه‌، قۆناغی دووەم پشتڕاستكردنەوەی داتای دەنگدەرانی نوێكراوی لەخۆگرتووه‌.

ئاماژەی بەوەشكرد : لە ئێستادا كۆمسیۆنەكە لە پرۆسەی شیكردنەوە و پشتڕاستكردنەوەی داتای ئەو دەنگدەرانەدایە كە زانیارییەكانیان نوێكردووەتەوە .

 جومانه‌ غه‌لای ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:  قۆناغی سێیەم بریتی ده‌بێت لە راگەیاندنی ئاماری ژمارەی كاندیدەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەكاندا، كە كۆی گشتی 7 هەزار و 926كاندیده‌ كە پێنج هەزار و 701 كاندیدی پیاو و دوو هەزار و 225 كاندیدی ئافره‌تن.


غەلای روونیشیكردەوە : كۆمسیۆن ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆیه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان و وەرگرتنی تانە بكات له‌ كاتی هه‌ڵبژاردندا له‌ 11-11 به‌ر له‌ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ده‌نگدان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.