Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

شارەزایەکی کەشناسی: گەرمای تاقەتپڕووکێن بەڕێوەیە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین ئەمە دووەم شەپۆلی گەرمایە روو لە هەرێمی کوردستان بکات و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەی گەرما بەرزتریش بێتەوە.

ڕۆژی شەممە، 12ـی تەمووز، محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە "دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوا گەرمەی لە زەریای هیندەوە هاتووە و شێی لەگەڵدایە پێی دەڵێین (شەپۆلی گەرمای شێدار)، شەپۆلێکی گەرمی تاقەتپڕوکێن بەڕێوەیە".

مەحەمەد کەمال، وتیشی: پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان قۆنا‌غ بە قۆناغ بەرز دەبێتەوە، بە جۆڕێک پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە زۆر گەرم بێت و لە ناوچەکانی گەرمیان 51 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت. بە هەمان شێوە پلەی گەرما لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو روو لە هەڵکشان دەکات".

هەروەها وتیشی: "کاتی بەرز بوونی پلەکانی گەرمایە؛ کاتی گەرما تاقەتپڕوکێنەکانە. ماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە  7 بۆ 8  ڕۆژ بەردەوام دەبێت."

هۆشداریشی دا لەم ماوەیەدا لە کاتژمێر 10 بەیانی تاوەکو 4ی ئێوارە، خۆدانەبەر تیشکی خۆر باش نیە، چونکە لەم کاتەدا تیشکی خۆرەکە سەروو بنەوشە و زیانی ڕاستەوخۆی بۆ پێست هەیە.

هەر ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و پەڵە هەور لە ئاسمانەکان دەبینرێ.

کەشناسی لەبارەی پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دەڵێت: ''ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا''.

ئەو بەڕێوبەرایەتییە پێشبینی دەکات: "سبەی پلەی گەرما نزیک بێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، وەکوو لە خوارەووە ئاماژەی پێ دراووە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی

دهۆک : 46 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 46 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی

سۆران : 45 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.