Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە ناحیەی باوەنووری گەرمیان ئوتۆمبێلێک وەرگەڕا و سەرنشینێکی گیانی لەدەست دا و شۆفیرەکەش بریندار بوو.

پاش نیوەڕۆی شەممە 12ی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی تازەدێ، ئوتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا کە بە ئاراستەی ناحیەی باوەنوور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بە هۆیەوە شۆفیرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1984ە بریندار بوو و سەرنشینێکی ئوتۆمبێلەکەش کە لەدایکبووی ساڵی 1965ە گیانی لەدەست دا".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکە بە مەبەستی وەگرتنی چارەسەر، گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و تەرمەکەش لە پزیشکی دادی کەلارە. تیمی هاتوچۆ بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنێتیی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.