مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و هیواخوازە ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکات.
سەرۆکی حکوومەت نووسیویەتی: "پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم و هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێ بکات".
پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئەشکەوتی جاسەنە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی و حکوومییەکان، 30 گەریلای پەکەکە وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتی لە پرۆسەی چارەسەریی ئاشتییانە، چەکەکانیان دانا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.