ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی نوینەی سەرۆک بارزانی و حیزب و لایەنە سیاسی و حکوومییەکان، لە رێوڕەسمێکدا 30 گەریلای پەکەکە بۆ بەپیلەوەچوونی پرۆسەی چارەسەریی ئاشتییانە چەکەکانیان دانا.
رۆژی هەینی 11ـی ئەمووز، بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، دڵشاد شەهاب، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قاسم ئەعرەجی، نوێنەری حکوومەتی عێراق و لیوا تارق ئەحمەد، نوێنەری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی کورد، رێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی ناحیەی سوورداش بەڕێوەچوو و تیایدا وەک نیازپاکییەک 30 گەریلا لە پێش چاوی میدیاکان، چەکەکانیان کە لە جۆری کڵاشنیکۆف، بیکەیسی و ئار پی جی بوون، سووتاند.
هەر لەو رێوڕەسمەدا کە بەشێک لە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی دەم پارتی تێیدا بەشدار بوون، گرووپی گەریلاکان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و تیایدا ئاماژەیان دا کە بەدەم بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پەکەکەوە هاتوون.
ئەو گرووپە خۆیان وەکو گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی ناساند و لە راگەیەنراوەکەیاندا هیوایان خواست؛ "ئهم ههنگاوه ببێت به مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان به تایبهتی بۆ ژنان و گهنجان و بۆ گهلانی توركیا و ڕۆژههڵاتی ناوین و سهرجهم مرۆڤایهتی و ئاشتی و ئازادی لهگهڵ خۆی بهێنێت".
هەر لەو بەیاننامەیەدا داوا له وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کراوە؛ "ڕێز له مافه ڕهوا و نهتهوهیی و دیموكراتییهكانی کورد بگرن و پشتیوانی له پرۆسهی ئاشتی و چارهسهری دیموكراسی بكهن".
ئەو گرووپە جەختیان کردەوە کە ئامادەبوونیان لە رێوڕەسمەکەدا؛ "لهسهر بڕیارهكانی 12ـیهمین كۆنگرهی پەکەکە" بووە كه له ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.