Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 01:31

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووبارە هەڕەشەی هێرشكردنەوە سەر ئێران دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە ببێتەوە مایەی هەڕەشە.

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ پینجشەممە لە میانەی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی خولێكی دەرچوونی فڕۆكەوانی، گوتی: ئیسرائیل دووبارە هێرش دەكاتەوە سەر ئێران ئەگەر ئەو وڵاتە ببێتەوە مایەی هەڕەشە.

گوتیشی: دەستی درێژی ئیسرائیل دەگاتە تاران و تەبرێز و ئەسفەهان و هەموو ئەو شوێنانەی هەڕەشەیان لێوە دەكرێت، هیچ شوێنێك بۆ خۆحەشاردان نییە، بێگومان ئەگەر دووبارەش بگەڕێنەوە بەهەموو هێزمانەوە دەگەڕێینەوە.

ئیسرائیل لە رۆژی 13ی حوزەیرانی رابردوو بە هێرشێكی ئاسمانی، جەنگی دژی ئێران راگەیاند، هەردوو وڵات ماوەی 12 رۆژ بەردەوام هێرشی مووشەكی و درۆنیان دەكردە سەر یەكتر، لەو ماوەیەی جەنگدا بەگوێرەی ئامارەكان 1060 فەرماندە و زانای ئەتۆمی و هاووڵاتی ئێرانی كوژران، لەبەرامبەریشدا 28 ئیسرائیلی بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر تەلەئڤیڤ و قودس و حەیفا و ناوچەكانی دیكە كوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.