کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماڕات ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری ئۆپەڕاسیۆنییەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تارانی پایتەختی ئێران تا 15ـی تەمووز ڕادەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەمووز، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماڕات کە بنکەی سەرەکی لە شاری دوبەیە، لە نوێترین ڕاگەیێندراوی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە گەشتەکانی بۆ تاران تا ڕۆژی سێشەممە 15ـی تەمووز ڕادەگیرێن.
کۆمپانیاکە هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ هۆکاری ئۆپەڕاسیۆنی گەڕاندووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەبارەی هۆکارەکەوە بدات.
ئەم بڕیارە لە کاتی نوێکردنەوەی خشتەی گەشتەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماڕاتدا ڕاگەیەندراوە و سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ فڕۆکەخانەی تاران دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.