سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست ناچار نەبن جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە سەر ئێران و گوتیشی ئێرانییەکان خوازیاری دانیشتن و دانوستانن.
ترەمپ لە سەرەتای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وڵامی پرسیاری پەیامنێرێک سەبارەت بە ئەگەری هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: "هیوادارم ناچار نەبین ئەو کارە بکەین. ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە بمهەوێ وەها کارێک بکەم. ناتوانم بیر لەوەش بکەمەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران بیانهەوێ ئەمە ڕوو بدا. ئەوان داوای دیدار و گفتوگۆ دەکەن".
بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، هێرش بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران، زەبرێکی قورسی لەم وڵاتە داوە و ئێستا ئەوان زۆر جیاوازتر لە دوو هەفتە لەمەوبەرن و دەیانهەوێ ڕێک بکەوین.
سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەکردن بەوەی گەمارۆکانی سەر سووریای هەڵوەشاندووەتەوە ڕایگەیاند: "زۆر تامەزرۆم بتوانم لە کاتێکی گونجاودا گەمارۆکانی سەر ئێرانیش هەڵبگرم و دەرفەتی بنیاتنانەوەیان پێ بدەم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.